گردبوونەوەی بێهیارانی شاری سنە 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئه‌مرۆ ۱۵ی ره‌زبه‌ر، کۆمەڵێک لە بێهیارانی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ نیشان دانی نارەزایەتی لەبەردەم زانینگای پزیشکی ئەو شارە گردبوونەوێکیان ئەنجام دا.

بەپێی ئەو گوزارشە، نارازیان لە وەزارەتی بێهداشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان داخوازیان کردوە و کە قەرەبوو بکرێنەوە و ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتەی لەئەستۆیانە، بەجێ بگەیێنن. پلاکاردی ئەو خەلکە نارازیە بۆ نموونە وەزارەت بێهداشت «بەرپرسیارەتی و قەولەکانتان بوون بەچی؟» ئەو گردبوونەوە مەدەنیانە لە بەردەم زانینگای پزیشکی سنە بەرێوە چوو.

وەزارت بێهداشت کۆماری ئیسلامی ئێران بە دانی قەول و وەعیدی جۆراوجۆر وەک دامەزراندنی دە هەزار کەس، لەهەر کەسەی  سێ مێلیۆن و شەش‌سەدد هەزار تمەنی وەرگرتوە و به‌ڵام تا ئێستا نەکس وەرگیراوە و نە کەسیشی دامەزراندوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان