بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری هێرانا دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بەهۆکاری نادیار لەشوێنی کارەکەیان لەشاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی هەواڵەکە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکان بەجلی مەدەنییەوە دەڕژێنە شوێنی کارەکەیان وپاش لێدانی شاگردی دوکانەکە ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە بەناوەکانی “سەید شەمسەدین ڕۆستەمی و حسێن ڕەستگارا ” دەسبەسەر ولەگەڵ خۆیان دەیان بەن وسەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تائێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارە نووس وشوێنی ڕاگیرانیان نەزانراوە.
کۆمــەڵەی مــافی مـــرۆڤـی کــوردســــتان


