۵۰ خۆکوژی/کچێکی کورد لە ڕوانسه‌ر بەهۆی خۆکوژییەوە گیانی لەدەست دا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۶٫ کچێکی گەنجی ۱۸ ساڵ تەمەن بەناونیشانی «نگین» لەخێڵەکانی ناوچەی داڵاهۆ لەدەورووبەری گوندی «مسکین ئاوا»ی ڕوانسەر لەڕێی چەکی ڕاوەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەم کچە گەنجە پاش ئەوەی دەستی دایە خۆکوژی گوازرایەوە بۆ ناوەندی دەرمانی ڕوانسەر بەڵام بەهۆی قوڵی برینەکەی گیانی خۆی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکای ناوەندی ئاماری ک.م.م.ک لەسەرەتای خاکەلێوەوە تا کۆتایی خەرمانانی ئەم ساڵ، ۴۹ شارۆمەندی کورد دەستیان داوەتە خۆکوژی و ۱۱ ڕووداوی کوشتنی نامووسی، کوشتنی ئەندامانی بنەماڵە و تێزاب ڕژاندن بە ڕوومەتدا هاتۆتە ئاراوە.

خۆکوژییەکان لەتەمەنەکانی خوار ۱۸ ساڵ تا سەروی ۸۰ ساڵ لەخۆ دەگرێ.۲۳ ژن و ۲۶ پیاو لەڕێی حەبی برینجەوە، خۆهەڵواسین، ئاگر تێبەردان وکەڵک وەرگرتن لەچەکی ڕاو دەستیان داوەتە خۆکوژی وگیانیان لەدەست داوە.

کــــــۆمـــــەڵەی مــــــافی مـــرۆڤی کوردســـــــــــــــــــــتان