بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی”میرئاوا” ی سەربە شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکراو بەگرانی بریندار بوو.
“سیامەند ڕاستگوو” کوڕی لوقمان ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە کوردەیە کەبەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەشوێنێک بەنای “وەزنێ”بەگرانی بریندار وگوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ.
بەگوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەنیوەی یەکەم ئەمساڵ(۹۶) تابەئێستە پترلە ۱٤۱ جار بەشێوەی تاکی وکۆیی مافی کۆڵبەران بە جۆرەی خوارەوە پێشێل کراوە.
مردن بەهۆی کارەساتی سرووشتی؛ ۴کەس
مردن بەهۆی گوشاری کاری؛ ۱ کەس
کوشتن؛ ۳۰کەس
برینداربوون بەهۆی پێکدادانی ماشینەوە؛۵ کەس
برینداربوون لەڕێی مینەوە ؛ ۳کەس
برینداربوون بەهۆی تەقە؛ ۳۷کەس
دەسبەسەری؛ ۲۷کەس
غەرامە؛ ۲۰کەس
کوژرانی ئەسپ و هێسری کاسبکاران وکۆڵبەران؛ ۹ جار “سەدان ئەسپ وهێسر”
دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەل؛ ٤جار
دۆزینەوەی تەرم لەژێر هەرەس، پاش چەندد مانگێک ؛ ۱کەس
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان