کۆ ماری ئیسلامی ئێران دەیان کەسی لە مەهاباد دەستبەسەر کردوە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەیان کەس لە شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی بەشداری لە شایی‌و خۆشی دوایی سەرکەوتنی ریفراندۆمی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کراون‌ و دواتر بۆ شوێنە نادیارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران گوازراونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی پێنج کەسیانی دەست کەوتوە کە بەشێوەی خوارەوەن: ١ـ ڕووناک ئاقایی ٢ـ کاوێس ئاقایی ٣ـ ئارمان شەشە ٤ـ کەریم پاونجە ٥ـ ئیسماعیل بۆکانی شایانی باسە ئەم ٥ گیراوە گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان