دەسبەسەری چالاکێکی کرێکاری خەڵکی “ســــــــــنە” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــتان، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی جلی مەدەنی سربە کۆماری ئیسلامی ئێران دەزبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

“فوئاد زەندی” ناونیشانی ئەم چالاکی کرێکاریەیە کە دوێنێ ۷ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی،لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە.

بەگوێرەی هەواەکان،ئەم چالاکی کرێکارییەکاتژمێر۲ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو دەسبەسەر کراوە وڕایەداران بەشکاندنی درگای چوونە ژوورەوەی ماڵی ناوبراو چوونەتە ژوورەوە وناوبراویان گواستونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار وتائێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەست نییە.

دەسبەسەرییە سەرەڕۆکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وهێزە گرێدراوەکانی هەروەها درێژەی هەیە وبەهەر بیانوویەک شارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەشکەنجە وهەڕەشە ودەسبەسەر دەکات وئەمە لە کاتێکدایە کەزۆرینەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کەوتۆتە بن گرانترین باری ئەمنییەتییەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

 

%d bloggers like this: