بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە ۴ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، چالاکێکی سڤیل و ژینگەپارێزی شاری «مەریوان» یان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کرد.
«وریا دڵ ئەنگیــــــــــــز» نێوی ئەو چالاکە کوردەیە کە لە درێژەی دەستبەسەرییەکانی ئەو دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
لە درێژەی بەڕێوەچوونی ڕاپرسی لە باشووری کوردستان و پشتیوانی گردبوونەوەی جەماوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو پرسە، هەژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی کورد لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دەستبەسەر کراون هەتا ئێستا چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوو دا شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕووبەڕووی هێنانی چەک و چۆڵێکی قورسی یەک جار زۆر لەلایەن دەوڵەتەوە بوونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان


