تەقینەوەی کەپسوولێکی گاز و برینداربوونی ۹ کرێکار لە شــــــنۆ

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تەقینەوەی پیکنیکێکی گاز لە شاری شــــــــــــنۆ بوو بەهۆکاری خەسار گەیشتن بە نهۆمی بینایەک و ۹ کرێکاری بیناسازی کە ٨یان پیاو و یەکیکیان ژنە.

لەو ڕووداوە دا ۴ کرێکار تووشی سووتانی سەرەتایی بوون و دوای تیمار کردن لە نەخۆشخانە دەرچوون، بەڵام ۵ کرێکارەکەی دیکە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانیان، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراون.

بەپێی ئاماری ساڵی ۱۳۹۴ لە ئێران، نیزیکەی ٨۰% ی ڕووداوەکانی کار تایبەت بە کارەبا (برق)ە و ۱۰% گاز و ۱۰% ی دیکەش جۆرەکانی دیکەی ڕووداون.

بە ساڵانە خەڵک بینەری تەقینەوەی کەپسوولەکانی گازە و لەجێی خۆیەتی ئەگەر بپرسین بەرپرسان بۆ هیچ هەنگاوێک بەمەبەستی کەم کردنەوەی ئەو ڕووداوە ناکەن؟

بۆچی دوای دەیان ساڵ، هێشتا هاووڵاتیان لەمەڕ چۆنێتی کەڵک وەرگرتن و بەکارهێنانی ئەو کەپسوولانە، پەروەردەی پێویستیان پێنەدراوە؟

شوێنی ناستانداردی پڕکردنەوەی کەپسوول، کەڵک وەرگرتن لێی لە شوێنی داخراو، نەدانی پەروەردەی پێویست لە میدیا حکوومییەکان، بەشێکن لەهۆکاری پێش نەگرتن و ڕوودانی ئەو ڕووداوانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان