درێژەی مانگرتن لەخواردنی زیندانیانی سیاسی کورد لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج و ورمێ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زیندانیانی سیاسی کوردبەردەوامن لەمانگرتنیان لەخواردن ودۆخی تەندرووستیان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ناجێگیرتر دەبێت.

«محەممەد نەزەری، هەمزە دەرویش» لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج و «خوسرەو بەشارەت وئەنوەر خزری وکامەران شێخە» لەزیندانی ناوەندی ورمێ هەروەها لەمانگرتنی درێژ ماوەدان وسوورن لەسەر ویستەکانی خۆیان لەمەڕ پێداچوونەوە لەسەر دۆسییەکەیان وهەروەها ناڕازین لەدۆخی ناجێگری ڕاگرتنیان لەزیندان.

«محەممەد نەزەری» بەتۆمەتی ئەندامەتی لەحیزبی دیمۆکڕاتی ئێران لەڕێکەوتی ۹ جۆزەردانی ۱۳۷۳وە لەگرتووخانەیە وناوبراو لەشەستەمین ڕۆژی مانگرتنیدایە کەجگە لە پێداچوونەوە لەسەر دۆسیەکەی، ناڕازیشیە لەهەمبەر خراپی شوێنی ڕاگیرانەکەی.

جێگەی باسە کە سەرەڕای کوتایی هێنان بە مانگرتن بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی وبیروباوەڕی وکردنی بە مانگرتنی ڕۆژووی سیاسی، مانگرتن لەخواردنی سەربەخۆی بەشێک لەزیندانیان  درێژەی هەیە وئەمە لەکاتێکدایە  کەزیندانیان جگە لەناڕەزایی لەمەڕ دۆخی خراپی زیندان (لێدا وتوندوتیژی لەکاتی گواستنەوە، وپێنەدانی کەلووپەلی تاکەکەسی خۆیان، نەبوونی پێداویستی شیاوی بەندی نوێ وزۆربوونی کامێرای چاودێری تەنانەت لە گەرماو وئاودەستەکان)، بەرانبەر بەحوکمی نادادوەرانە وپێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دۆخی دۆسییەکانیان ناڕازاین.

 

کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان