بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی سەقز و ســــنە، چەند هاووڵاتی کورد دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار بردراون.
ئێوارەی ئەوڕۆ ۳شەممە ۴ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز، هێرشیان کردە سەر پارکی مەولەوی ئەو شارە و چەند لاوێکیان دەستبەسەر کرد کە جلی کوردیان لەبەر کردبوو.
نێوی یەکێک لە دەستبەسەر کراوان ” بەختیـــــــار خۆشنــــام” دەرچووی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی زەنجان ڕاگەیێندراوە. ناوبراو پێشتریش بە تاوانی هاوکاری یەکێک لە پارتە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ساڵێکی گرتن بەسەردا سەپابوو.
هەروەها ئەوڕۆ ” موزەففــــــەر ساڵح نیـــــا” ئەندامی بەڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکاری ئێران، لەسەر کاری خۆی لەشاری سنە، لەلایەن دوو کەسی جلک تایبەت و بەبێ ئەوەی پێناسەی خۆیان یان بەڵگەیەک، پێشان بدەن دەستبەسەر کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستـــــــــان