دەسبەسەری ۳هاوڵاتی بەلووچی خەڵکی قەسرقەند

 بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژانی ۲۷و ۲۸ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۳شارۆمەندی بەلووچ خەڵکی قەسرقەند بۆ وێنە مێرمنداڵێک لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم ۳دەسبەسەر کراوە پاش چەندد ڕۆژ گوازراونەتەوە بۆ زیندانی زاهێدان.
بەگوێرەی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ئەوڕۆ ۴ی ڕەزبەر دوو هاوڵاتی قەسرقەندی بە ناوەکانی “یاسر عەزیزی۱۷ساڵ تەمەن و “بنیامین عەزیزی”۲۰ساڵ تەمەن گوازرانەوە بۆ زیندانی ناوەندی زاهیدان.
یەکێک لەنێزیکانی ئەم زیندانیانە کوتیمحەممەدجان بە مۆتۆر سیکلێت لەگوندەوە بەرەو قەسرقەند دەڕۆیشت کەلەلایەن ئەو هێزانەوە تەقەی لێکراو ودەستی ڕاستی بریندار دەبێ وپاشان دەسبەسەر ولەگەڵ خۆیان دەیبەن.
جێگەی باسە ئەم ۳کەسە بەهۆی پێوەندی خزمایەتی لەگەڵ “هشام عەزیزی”فەرمانداری پێشووی (انصارالفرقان) تاوانبار کراون بەهاریکاری ئەو گرووپە بەڵام ئەم تۆمەتە لەلایەن ئەوانەوە بەرپەرچ دراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤـــی کوردســـــــتان

%d bloggers like this: