هەواڵەکان

هاووڵاتێکی پەیرەوەی ئایینی یارسان لە کرماشان بێسەروشوێن کراوە 

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی ٨ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی  هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی هاووڵاتی کوردی پەیڕەوی ئاینی یارسان بەناوی حوسەین مەنسوری دەستبەسەر دەکرێت.

بە پێی زانیاری هەندێ سەرچاوە  حوسەین مەنسوری وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیستمی دەسەڵات بۆ پەراوێز خستنی کلتوری کوردەواری وەک ئاگرکردنەوەی نەورۆزی ئاهەنگەکانی ئەو بۆنەنەتەوەییە و بەشداری لە ناڕەزاییەتی دەربڕینەکانی ئاینی یاری دەستەسەر کراوە.

حوسەین مەنسوری لە بناغەدا لە «لەکەکان» و عەشیرەتی جەلالوەندی کرماشانە و دواتر لە باکوری ئێران و لە شاری نکا سەربە پارێزگای ساری لە مازەندەران گرساوەتەوە، بەڵام پەیوەندی لەگەڵ کرماشان و بۆنەو مەراسمەکانی ئایینی یاری نەپساندوە.

ئاێنی یاری بەشێکە لە پاشماوەکانی کۆنی ئاینی زەردەشتی کە لە ترسی ئاسمیلە بوون هەندێ پەراوێزی ئیسلامی بە ئاینی یارییەوە لکاوە و لە قانونی ئەساسی کۆماری ئیسلامیدا بەفەرمی وەک ئایین نەناسراوە و پەیڕوانی ئەو ئایینە کۆنە کە زۆربەیان کورد و ناوەندەکەشیان دەڤەری کرماشانە هەردەم بە تاوانی کوردبوون و ئایینەکەیان لە لایەن سیستمی وەلایەت فەقێی کۆماری ئیسلامییەوە دەچەوسێنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

Related posts

پولیسی تورکیا (حکومەتی تورکیا) بکوژی تاهیر ئیلچی ـە

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەسەربازییەکانی ئێران 

چالاکوانێکی تەڤگەری ژنانی ئازاد لە باکوری کوردستان دەستگیرکرا