بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: زیندانی سیاسی کورد موحەممەد نەزەری هێشتا لە مانگرتندایە.
مانگرتن لە خواردنی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە هەلومەرجێکدا کە دەچێتە ناو ٥٥ ڕۆژی خۆییەوە حاڵ و دۆخی جەستەیی تێکچوە.
زیندانی سیاسی کورد موحەممەد نەزەری لە گەڵ هەبوونی نەخۆشی دڵ و ئاترۆزی شان وملی هەیە و لە ٨ی گەڵاوێژدا لە گەڵ زیندانییانی تری زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دەستی داوەتە مانگرتن و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی حقوقی دۆسییەکەیەتی.
ناوبراو لەباری جەستەییەوە ناجێگیرە لە گەڵ ئەوەی کێش وگوشاری خوێنی دابەزیوە لەگەڵ تەمەن زۆر و نەخۆشییەجەستەییەکان لە گە مەترسی بەرەوڕووییە.
پێویستە بە بیری بێینەوە، موحەممەد نەزەری ڕوژی سێشەمە ۹ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی بیست وچوارەمین ساڵی زیندانی تێپەڕکرد و هێشتا لە هەبوونی پشو و پێداویستی پزشکی بێبەشە.
موحەممەد نەزەری ساڵی ۱۳۷۳ لە بۆکان بە تۆمەتی یاریکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتەئوپوزسیونەکانی کورد دەستبەسەر کراوە بە پێی دانپێدانانی هەڵبەستراو و لە ژێر ئەشکەنجەدا بە ئێعدام سزادراوە. ئەم سزاییە لە دوای ٥ ساڵ بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆردرا. لە دوای پێداچوونەوەی دۆسییەکەی ساڵی ۱۳۹۲ دادگای شۆڕشی مهاباد و بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد بوونی ناوبراو ئەرێنی کرا بەڵام تاکو ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ ئازادی ناوبراو نەدراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


