مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لە مەڕ پێشێلکاری مافی مرۆڤ ڕەخنەی ئێران و ۲۸وڵاتی دیکە دەکات

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی خەرمانانی ، ۲۹وڵات بۆ نموونە ئێران ، عەربستان سعودی و چین و تۆرکیا بە هۆی سازکردنی زەخت و گوشار بۆ سەر شارۆمەندان بە هۆی پەیوەندی گرتنی شارۆمەندانیان لە گەڵ مافی مرۆڤی نێونەتەویدا بە توندی ڕەخنە دەکات .

بە پێی گوتەی ئاندرۆ گلیمۆر ؛ جێگری بەڕێوەبەری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بواری مافی مرۆڤدا دەڵێت :لە نێوان ئەو شارۆمەندانەیدا کە لە گەڵ ئۆفیسی مافی مرۆڤ ئەو سازمانەدا پەیوەندیان گرتوە یان هاوکاریان هەبوە ، کەسانێک دەبینرێت کە ” ڕفێندراون ، دەستبەسەر و یان بێ‌سەروشوین کراون “.

بە پێی ڕاپۆرتی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان هەندێک لە ئەو کەسانەی کە هاوکاری یا پەیوەندیان لە گەڵ ئەو ناوەندەدا بوە بە هۆی گوشار و زەختی دەسەڵاتی وڵاتانەوە کاروئیشی خۆیان لە دەستداوە و هەندێ جاریش لە لایەن دەزگای دەسەڵاتی وڵاتانەوە هێرش کراوەتە سەریان و یان مافی دەرەوە چوون لە وڵاتی خۆیانیان لێ زەوت کراوە.

ئەمە بەشێک لەو گوشارانەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا سازکراوە و لە ئەنجامدا زۆربەی چالاکان بە تۆمەتگەلی ئەمنیی و یان شڵەژانی مێشک و بیروڕای گشتی کۆمەڵگا بە زیندان و بەندکردن سزا دراون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەردەوام لە مەڕ پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە لایەن ناوندگەلی نێونەتەوەی ڕەخنەی لێکراوە بۆ نموونە زیدڕەعدحسین کۆمیسێڕی باڵای مافیی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ۳٦مین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان جارێکیتر لە دۆخی پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە ئێراندا ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی جێگری بەڕێوەبەری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ۹لەو وڵاتانەی کە ناویانی هاتوە لە ئێستادا بۆ خۆیان ئەندامی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکانن ؛ بۆروندی ، میسر ، ڕواندا، کووبا، ڤینۆزۆلا، چین، هەندوستان، سعودیا و ئەمارەتی یەکگرتوی عەربیە.

بیست وڵاتی دیکە کە لە ڕاپۆرتی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکاندا ناویان بە پێشێلکاری مافی ماۆڤ هاتوە بەم شێوەیە ؛ ئەلجەزایر، بەحرەین، ئیریترە،هەنوڕاس، ئێران، ئیسراییل، مۆریتانی، مەکزیک، مەراکش، میانمار، عەمان،پاکستان، سودانی باشوور، سریلانکا، سودان، تاجیکستان، تایلەند ، تۆرکیا، تۆرکەمنستان، ئۆزبەکستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان