بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورڕستان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوچەی ئاڤاشین لە هەرێمی بادینان بۆدروومان دەکەن.
بەپێی هەواڵی ناوندی رۆژنیوز، سێشەممە شەو، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان بە بۆردوومان کرددنی ناوچەی ئاڤاشین-ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە هەرێمی بادینان-ی لە باشووری کوردستان کردوە.
هەتا ئێستا نەتوانراوە زەرەر و زیانەکان دەستنیشان بکرێت. حکومەتی تورکیا، هەر جار و بەبیانۆیەک بۆمبارانی نا،چە جیاوازەکانی کوردستان دەکات، کە تا ئێستا زەرەرێکی زۆری مادی لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە داوە، بگرە لە بەشێکی ئەو هێرش و بۆمبارانە، خەڵکی سڤیلیش بوونەتە قوربانی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- لە چلەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی” سەعید شیرزاد” زەخت و گوشار لە سەری زۆرتر دەبێت
- حەقدەستی چەندد مانگی ڕابردووی کرێکار وئەندامانی شارەوانی مەریوان نەدراوە