هێزەکانی ئینتزامی کاسبکارێکی مهابادی دەکوژن

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،ڕۆژی هەینی ۲٤ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی کۆمەڵێک لە کاسبکارانی کورد لە سەرجادەی مهاباد ــ نەغەدە هێزەکانی ئینتزامی لە ڕاوەدونانێکدا هەڵدەکوتنە سەرکاسبکاران و لە ئەنجامدا ماشێنی یەک لەکاسکاران وەردەگێڕدرێت و ئاژوێنەری (رانندە) ماشێنەکە گیانی لە دەست دەدات .
حوسەین مێهدی زادە کوڕی فەتاح مەلامەهدی خەڵکێ شارستانی مهاباد ناو و ناسنامەی ئەو کاسبکارە کوژراوەیە کە لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئینتزامییەوە لە نزیک گوندی ئاڵبڵاغ سەربە شارستانی مهاباد توشی ئەو ڕووداوە بوو .
بەوتەی شایەدحاڵان ئەوە تەنیاهۆکاری گیان لە دەست دانی مێهدی بوە .
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە هێزەکانی ئینتزامی لە دوای ئەو ڕووداوەوە کەلوپەلی ئەو کاسبکارەش وەک دەسکەوت تاڵان و موسادرە دەکەن .
پێویستە بە بیری بێنینەوە بە پێی ئامارەبڵاوکراوەکانی kmmkجگە لە دەستبەسەرکردنە لە ئەژمارنەهاتوەکانی کاسبکاران و تاڵان و موسادرەکردنی ماڵ و کەلوپەلی کۆڵبەران ، لەساڵی ۹٥ ی هەتاوییدا ۱۰۷ کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزەسەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوەلە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کوژراو و بریندار بوون و ۱۰ کۆڵبەریش بە ڕووداوی سروشتی وەک لافاو و ڕنوە بەفر و ڕووداوی ترەوە گیانیان لە دەست داوە . هەروەها لە خاکەلێوەی ۱۳۹٦ بەم لاوە ٦۲ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان