کارمەندانی نارازی لە کرماشان خۆپێشاندانیان کرد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کارمەندانی نارازی لە کرماشان پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەسازدانی خۆپێشاندانێک، خوازیاری مافەکان و حەق و حقوقی خۆیان بوون.
بەپلی گوزارشەکە، کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئیووارە حوکمیەکان، کە حقوقی مانگانە و بیمەیان نەدراوە، لە گردبوونەوەیەک دا، داخوازی دابین کردنی ئەو مافانەیان کرد.
جێی ئاماژەیە کە کارمەندانی نارازی لەشەقەمەکان رێپێوانیان کردوە و بە بەرزکردنەوەی پلاکارد رای گشتیان بۆخۆیان ڕاکێشاوە و هەوڵیان داوە، ناوەندە حوکومیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو گەورە شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان مەجبوور کەن، ماف و داخوازیەکانیان بەجێ بێنن.
وەک لە ئامارەکان باس دەکرێ، کرماشان لە پلەی هەرە دواین دایە لە بواری دەرفەتی کار، واتا زۆرترین ڕێژەی بێکاری هەیە و خەڵکی ئەو شارەی کوردستان لە وەزعی نالەباری ئابووری دان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان