گه‌مارۆی ۱۰۰ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزەسنوورییەکانی شاری “سەردەشت”ەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هێزەکانی هەنگی سنووری شاری “سەردەشت” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێگەی گەڕانەوەی کۆڵبەرانیان گرتووەو لەگەڕانەوەیان  بۆناوخۆی سنووری ئێران ڕێگری دەکەن.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە کاناڵی تێلێگرامی کۆڵبەرنیووز؛ هێزە ئینتزامییەکانی هەنگی سنووری ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، ڕێگەی هاتووچۆی ئەم کۆڵبەرانەیان لەناوچەی سنووری “دۆڵەبی” داخستووە وئەوانیان گەمارۆ داوە وکۆڵبەران لەکاتێکدا پەرۆشی دەسبەسەرداگرتن وڕفاندنی کەلووپەلەکانیان بوون لەلایەن ئەم هێزانەوە هانیان بردووەتە ئەشکەوت وپنابەردی کێوەکان وئەمە لەحاڵێکدایە کەهاوکارانی کۆڵبەر نیووز کەبۆخۆیان شایەتی ڕاستەوخۆی گەمارۆی کۆڵبەرانن دەڵێن : کۆڵبەران خۆراک وئاوی خواردنەوەیان پێ نییە ولەئەگەری درێژەی ئەم گەمارۆیە بێ خواردن دەمێننەوە.

جێگەی باسە کەبنەماڵەی کۆڵبەران زۆر پەرۆشی تەندرووستی وچارەنووسی ئەم کەسانەن وداوا لە تێکڕای خەڵکی کوردستان دەکەن تالەم پێناوەدا پشتیوای خۆیان ڕابگەیەنن وبەهانایانەوە بچن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
%d bloggers like this: