بەڕێوەبەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوامە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ بە پێی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بەرپرسێکی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بەناو “سەرهەنگ عەلی جەماڵی” ڕاگەیاند کە ۳ کەس لە بەڕێوەبەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تلگرامیان دەسبەسەر کردوە.

ئەو کەسانە کە دەستبەسەر کراون بە هۆی بێ‌ڕێزی بە بەها پیرۆزەکان و ئیمامان بوە . ناوبراو وتیشی هەر سێ کەس لە یەک کاتدا دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە گرتنی چالاکانی مەدەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مێژوویەکی هاوکات لە گەڵ ساز بوونی ئەو شێوە ڕاگەیاندنە هەیە و ئازادی بیروڕا کە لە یاسای بنەڕەتی ئێراندا جەختی لێکراوەتەوە بە هەموو شێوەیک پێشێل دەکرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان