بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،دۆخی مافی مرۆڤ وپێشێلکارییەکانی لەلایەن ئێرانەوە جارێکیتر لەلایەن ڕێخراوی نێودەوڵەتییەوە مەحکووم کرا.
بەپشتبەستن بە لێدوانەکان “زید رعد الحسین”کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەڕێکەوتی ۲۲/۰۶/۱۳۹۶ ئاشکراکرا، پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەهەموو بەستێنە سیاسی،کۆمەڵایەتی وئەمنییەکان، شەپۆلێکی نوێی لەنادادوەری وبەربەستەکانی ئازادی وڕادەربڕینی لەخۆگرتووە.
بەڕێز ڕەعدالحسین دەبێژێ کەڕاپۆرتگەلێکی زۆری لەپارێزەران وچالاکانی مافی مرۆڤ،ڕۆژنامەوانان وچالاکوانانی پێگەیەنەرە کۆمەڵایەتییەکان،کەدەسبەسەر کراون،بەدەست گەیشتووە.
لەڕاپۆرتی ڕێخراوی نێونەتەوەیی ئاماژەی داوە بەهەڵسوکەوتی دژەمرۆیانە وبێ ڕەوشت لەگەڵ هەموو زیندانیاندا بەگشتی وبەتایبەتی زیندانیانی سیاسی. ئەم ڕاپۆرتە هەروەها ئاماژەی بەسیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کەباس لەوەرگرتنی سزادانی نادادوەرانە ونامرۆیی،تەنانەت لەگەڵ منداڵانی خوارتەمەن ۱۸ساڵ. درێژەی ڕاپۆرتی کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤ باس لەوە دەکات کە ووڵاتی ئێران بەنیسبەتی حەشیمەت لەسەرەوەی ئەو وڵاتانەیە کەڕێژەی ئێعدامی یەکەمینی لەجیهاندا هەیە بۆوێنە لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۷ی زاینییەوە لانیکەم ٤منداڵی خوار ۱۸ساڵ ئێعدام کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستــــــــــــان