خوێندکاری کوردی خەڵکی «مەریوان» لەڕۆژهه ڵاتی کوردستان لەدرێژەدان بەخوێندن بێبەری کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: «فەرهاد شەفیع زادە» خوێندکاری کوردی مەریوانی بەهۆی هەبوونی ئاڵۆزی لەدۆسیەکەی وئەستێرەداربوونی، لەمافی درێژەدان بەخوێندن لەقۆناغی کارناسی باڵا بێبەری کرا.

ئەم چالاکی خوێندکاریەی کورد کەلە تاقیکردنەوەی کارناسی باڵای ساڵی ۹۶ بەپلەی ۵۷ وە لەبواری فەلسەفەی ڕۆژئاوا لەزانکۆی تەورێز سەرکەوتبوو بەبیانوی ئەوەی ناتەواو وئاڵۆزیەتی لە دۆسیەکەیدا نووسرابوو لەمافی درێژەدان بەخوێندن بێبەری کراوە پاش سەردانی ناوبڕاو بۆ ڕێخراوی تاقیکاری پەروەردەی ووڵات پێی ڕادەگەیەنن کەبەهۆی دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان وپاراستنی زانکۆی تەورێز لەناونووسی لەزانکۆ بێبەری کراوە ولەئەگەری ڕەزامەندی ئەم دوو دامەزراوە ئەمنییە دەتوانێ ناونوسی بکات.

جێگەی باسە کە فەرهاد شەفیع زادە لە ۲۰ی خەرمانانی ساڵی ۹۳ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وپاش ۲۰ ڕۆژ ڕاگرتن لەگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان گوازایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە کەپاش حەوتوویەک بەدانانی بارمتەی ۱۰۰ ملوێن تمەنی وتاکاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەڵام لەسەرەتای هەمان ساڵدا بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایش وسوکایەتی بە بەرپرسانی دەسەڵات ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

جێی تێڕامانە کەپاش حەوتوویەک لە ڕاگەیاندنی ئەو حوکمە بەناوبراو، لەلایەن دادگای شۆڕشەوە کۆمیتەی هەڵسەنگاندنی زانکۆیش ناوبراوی بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایش وئەمنییەتی زانکۆ، بەڕێوەبردنی ناڕەزایی ومانگرتن وڕەخنە لەکەسایەتییە سیاسییەکانی ووڵات ناوبراوی بۆماوەی دوو تێرم وەدواخستنی خوێندن بەهەژمارکردنی تێچووەکان وبێبەری کردنی لەخزمەتگوزاری پێویست تاکۆتایی خولی خوێندن بێبەری کردبوو.

ئەم خوێندکارە کوردەی خەڵکی مەریوان پاش بنەبڕ بوونی (قطعی) حوکمەکەی گوازرایەوە بۆزیندانی مەریوان ولە ۶ی بەفرانباری ساڵی ۹۴ پاش تێپەڕاندنی ساڵێک زیندانی ئازاد کرا.

بەشێک لەم ڕاپۆرتە لەتۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان وەرگیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان