دەسبەسەری ۳هاوڵاتی خەڵکی “کامێران” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەسبەسەری ۳هاوڵاتی خەڵکی “کامێران” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێکەوتی ۱۵ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ۳هاوڵاتی کامێرانیان دەسبەسەر کردووە وگواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

“کەیومەرس نەدیمی” کوڕی مەعرووف “ئێقباڵ قوبادی” کوڕی ئەحمەد و “هیوا نەدیمی” کوڕی محەممەد کەریم ،نوی کەسانی دەسبەسەر کراون کەبەپێی کوتەی کەسوکاریان، دەسبەسەری ئەوان بەتۆمەتگەلی وەکوو سیاسی وپێوەندی لەگەڵ پارتە کوردییەکاندا بووە.

جێگەی باسە کەدەسبەسەری ناوبراوان کەخزمی یەکترن لەماڵی خۆیان هاتۆتە ئاراوە لەشاری کامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وئەمە؟لەکاتێکدایە کە بنەماڵەکانیان تابەئێستە لەهۆکاری دەسبەسەر کردنیان وچارەنوسیان زانیارییەکیان لەبەردەستدانییە وبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران وڵامدەری هەڵسوکەوت ودەسبەسەرییە سەرەڕۆیەکانی هێزە ئەمنییەکان نین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان