۴۰ ڕۆژ مانگرتن لەخواردن/ پترلە94۰کاتژمێر بەبێ خوارک ولەهۆڵێکی بێ فێنک کەرەوە لەگەرمای هاوین
ماوەی چل ڕۆژە ڕێژەیەکی زۆر لەزیندانیانی سیاسی لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.ئەم زیندانیان دۆخی ناجێگری زیندان ،پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بوونیان وهەڵسوکەوتی نایاسایی بەرپرسانی ئەمنییەتی زیندایان بۆپەسەند نەکراوە بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :سەعید شیرزاد لەنامەیەک کەلە ڕۆژی سی ونێەمینی مانگرتنیدا نووسیویەتی ؛ لەدۆخی نامرۆڤانە ولەڕادەبەدەر قورس وتاقەت پڕوکێنی زیندان و هەروەها لەنەبونی فێنک کەرەوە ونەبوونی پاک وخاوێنی وئاوی گەرم وسارد وداخستنی شێری ئاوەکان لەزیندانیان دەدوێ.
لەوەی کەحکوومەتی ئیسلامی ئێران، تەنانەت یاساکانی هەبوو و پەسەندکراوی سیستەمی قەزایی ویاساکانی زیندان کەخۆی گەڵاڵەی کردوون جێبەجێ ناکات وباس لەزیندانیانێک دەکات کەدەبوا بەپێی یاسا هەبووەکان دەبوا تائێستە ئازادبکرایەتن؛بەڵام ساڵانێکی درێژە لەزیندان ماونەتەوە.دۆخی نامرۆڤانەی زیندان؟لەئێران بووە بەهۆی ئەوەی کەزیندانیان بۆوەچنگ خستۆر کەرەستە تاکەکەسیەکانی خۆیان وبچوکترین مافیان دەست بدەنە مانگرتن لەخواردن کەدرێژە پێدانی هەتادێت مەترسیدارتر دەبێت وگیانی زیندانیان لەمەترسیدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە کەحکوومەت هیچ هەوڵێک بۆبیستنی داواکاریییەکانیان نادات وتەندرووستی ئەم زیندانیانە کەوتۆتە مەترسییەوە وئەندامەکانی جەستە وەکوو گورچیلە دڵ وجەرگ و…
تووشی خەساری گران وقەرەبوو نەکراوە دەبێت وبۆهەتاهەتایە نەخۆش ونەتوانکار و کەمئەندام دەمێننەوە.
پێویستە بوترێ کەبەرپرسایەتی گیان وتەندرووستی ئەم زیندانیانە لەئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە ونابێ پترلەوە بەرانبەر بەوان کەمتەرخەم وخە؟سارد بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپەلەوە داوا لە هەموو چالاکان وڕێخراوەگەلی مافی مرۆیی دەکات کە پێویستی وگرنگی چارەسەری ئەم کێشەیە وکۆتایی هێنان بەم مانگرتنە وخواستەکانیان بەبنەما بگرن وکەمتەرخەمی نەنوێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستــــــــــان


