سێڕە لێگرتن و تەقەکردن لە هاووڵاتیانی شاری لیجە لەباکووری کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ هێرش وپەلاماری ئەرتەشی تورکیا بۆسەر گوند وشارەکوردنشینەکانی باکووری کوردستان درێژەی هەیە. ئەمجارە شاری لیجە کەوتە بەر هێرش وپەلاماردان .

بەگوێرەی هەواڵەکە گوندی “مەشرەف” سەربە شاری لیجە لەلایەن باڵەفڕەکانی ئەرتەشی تورکیاوە فیشەکباران کراوە کەبەوهۆیەوە تاقمێک خەڵکی سڤیل بریندار بوون.

دەسپێشخەرییەکانی ئەرتەشی تورکیا بە فیشەک بارانی ئەم شارە وگوندەکانی دەورووبەریەوە کۆتایی نەهاتووە بەڵکوو بەردەوام بەڕاگەیاندنی “سەفەربەری”، هەرچەشنە هاتوچۆیەکی لەگوندی مەشرەف قەدەغە کردووە.

بەپێی ئەم هەواڵە، ڕەوشتی دووکەس لەبریندارەکان ناجێگیرە. سەرەڕای ئەوەی کەهێرش بۆناوچە جیاجیاکانی(شار وگوند) لەباکووری کوردستان درێژەی هەیە،بەڵام گەلی کورد بە بەرخودان وهەڵوێست لەبەرانبەرئەم هێرشانە سەلماندویانە،ئەوان خوازیاری ئازادی وسەربەخۆیی زێد و وڵاتی دایکی خۆیانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان