هەواڵەکان

خۆپیشاندانی خەڵکی بانە لە بەرابەری قایمقامیەتی ئەو شارە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ئەمڕۆ ۱۳ خەرمانانی ۱۳۹٦هەتاوی بنەماڵەی دوو کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ئینتزامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان باخت کردوە .

“حەیدەر فەرەجی” و “مام قادر” کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هیزی ئینتزامییەوە لە سنووری شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ باشووری کوردستان گیانیان لە دەست دابوو و بە بەشداری کردنی خەڵکی شاری بانە و کۆڵبەران ، خۆپیشاندانی ناڕەزاییان لە بەرابەری قایمقامی ئەو شارەدا پیشاندا و داخوازی ئەو بوون سەرەڕای دۆخی نالەباری ئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نابەرپرس بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەو دۆخە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ چی دەبێت گیانی کۆڵبەران لە مەترسیدا بێت و پاراستنی ژیانی ئەو چینەی کۆمەڵگا لە ئەستۆ دەسەڵاتە کە بە هۆی بێکاری و هەژاریەوە گەلی کورد و بە تایبەت گەنجان ناچار دەبن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانە بنەماڵەکانیان ڕوو لەو کارە پڕ لە مەترسیە بکەن .

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیان گەنجی کورد دەکوژرێن و یان بە هۆی هەڵهاتن لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەگەلی جۆراوجۆر (داکەوتن لە شاخ و بەرزاییەکان ، خنکان لە چۆم و ئاودا ، …) گیان باخت دەکەن .

بانهبانهبانهکولبر

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

پیرانشار: دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

سەقز؛ عوسمان ئیسمائیلئ چالاکی کرێکاری سەرجەم ٣٩ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ناوچەی سنووری نەوسوو بریندار بوون