بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ لە ڕۆژی ۲٥ گەلاوێژ ۱۳۹٦هەتاوی سەید جەماڵ موسەوی ڕاگوێستی شوێێکی نادیار کرابو و بۆ دواین جار لە ڕۆژی ۳۱ گەلاوێژ بینرابو و بنەماڵەکەی لە مەڕ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ناوبراو هیچ زانیاریەکیان نەبوو و هەر وەها تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نکرا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە زیندانی کوردی سوننە مەزهەب لە ڕۆژی ۲٥ گەلاوێژ بە بیانوی ڕەوانە کردن بۆ نەخۆشخانە ، بە بێ ئەوی کە ناوبراو داخوازیەکی بەو شێوەی هەبووبێت بۆ دەرەوی بەندێک کە “مووسەوی” لەوێدا بەندکرابوو بۆ شوێنێکی دیکە دەگوزرێتەوە .
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەکاندا بە سیاسەتی ئەشکنجە و گوشار بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بە بیانوگەلێکی بێبنەما بۆ مەودایەکی درێژخایەن لە زینداندا ڕایاندەگرێت و پەیوەندی زیندانی و بنەماڵەکانیان ئاستەنگ دەکات و هەر دوو لا تووشی پەرۆشی و دڵنگەرانی دەکات کە مەبەستی سەرەکی لەم جۆرە سیاسەتە ڕووخاندنی ئیرادە و باوەڕی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبییە و هەروەها بەو چەشنە هەوڵ دەدات بەندکراوان ناچار بکات لە تیڤیەکاندا دیان بە تاوانی نەکردودا بنێن و ئەگەر بەندکراوان بەرخۆبدەن و خۆیان ڕادەستی داخوازیەکانی کۆماری سێدارەی ئێران نەکەن دەبێت چاوەڕێی بەرخۆدانی خۆیان بکەن کە ئەشکنجە و ژووری تاکە کەسی و هدنێک جار ئێعدامیش چارەنوسی بەندکراونی خاوەن ئیرادە بوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان