بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ۳ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،لێبۆردەیی نێودەوڵەتی لەبەیانییەیەکدکەبڵاوی کردۆتەوە، لەمەڕ دۆخی تەندرووستی زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداری دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لێبوردەیی نێودەوڵەتی خوازیاری دەسڕاگەیشتنی خێرای زەینەب جەلالیان بۆچارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی زیندان بووە وودژایەتی لەگەڵ چارەسەری ناوبراوی بەئەشکەنجە لەقەڵەم داوە، زەینەب جەلالیان لەناڕەزایەتی بەدژایەتی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ دەرمانی لەدەرەوەی زیندان لە خاکەلێوەی ئەوساڵەوە لەمانگرتن لەخواردنی دەرمان بەسەردەبات لەکاتێکدابەهۆی جۆرێک لە نەخۆشی چاو پێویستی خێرای بەپێڕاگەیشتنی دەرمان لەدەرەوەی زیندان هەیە.
جێگەی باسە کەبەرپرسانی قەزایی وئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای لەژێر گوشاردانانی زەینەب جەلالیان لەمەڕ جێبەجێ کردنی دانپێدانانی تلەفزیۆنی،لەپێدانی پشوو (مەرەخەسی) بەم زیندانییە سیاسییە کەلەکاتی تێپەڕاندنی دەیەمین ساڵی زینداندایە خۆدەبویرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان