بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ هەینی ۲۵ی ئاوگۆستی ۲۰۱۷ی هەتاوی ،حکوومەتی تورکیا دوو ڕۆژنامەی بەناوەکانی ” ئینتەڕنێتی سوژن وڕۆژەڤ مێدیا ” و هەواڵگری ” دی هابار”ی لەباکووری کوردستان بەبێ هیچ هۆکارێک داخست.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هیچ هۆکارێک بۆداخستنی ئەم پێگەیەنێرانە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی تورکیاوە باس لێنەکراوە.
جێگەی باسە کە حکوومەتی تورکیا وپارتی دەسەڵاتداری AKP بۆسەرکوتی هەرچی پتری خەڵکی باکووری کوردستان بەردەوام دۆخی نائاسایی لەم ناوچانە نوێ دەکاتەوە ولەژێر ناوی ئەم دۆخەکە نائاساییەدا بەدەیان تلەفزیۆن،ڕادیۆ، هەواڵگری وڕۆژنامەی داخستووە وسەرنووسەری ئەم پێگەیەنێرانە ونوێنەرانی هەڵبژێردراوی پارتە یاساییەکانی بەتۆمەتگەلی ناڕەوا وبۆش بەزیندانی درێژخایەن مەحکووم کردووە وپترلە ۷۰شارەوانی باکووری کوردستان وهاوسەرۆکای ئەم شارەوانیانەی بەزیندان مەحکووم کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان