ژنێک بە بلۆک و چەقۆ کوژرا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە شارەدێی قەرەتەپە لە باشووری کوردستان، تەرمی ژنێک بە کوژراویی لەناو خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزراوەتەوە و پۆلیس-یش دەڵێت: بە بلۆک کوژراوە و شوێنەواری چەقۆ-ش بە جەستەیەوە دیارە.
بەپێی هەواڵێککە رۆژنروز لەمبارەوە بڵاوی کردۆتە،ە، کاتژمێر نۆی شەوی ڕابڕدوو، تەرمی ژنێک لەناو خانوویەکی تەواونەکراوی گەڕەکی سەلام-ی شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە دۆزرایەوە.

نەقیب هەڤاڵ سامان، ئەفسەر لە پۆلیسی شارەدێی قەرەتەپە باسی ئەو روداوە دەکات و دەاێت: دوای ئاگادارکردنەوەمان و گەیشتنمان بۆ سەر تەرمەکە، بینیمان ژنەکە بە بلۆک کوژراوە و شوێنەواری دوو چەقۆ-ش بەجەستەوەیەتی. بە پێی وتەی کەسوکارەکەی، ژنەکە سێ ڕۆژە لە ماڵی خۆیان لە گوندی سەیف سەعدی سەر بە قەرەتەپە، دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە بەمەبەستی توێکاریی و بڕیاری دەستگیرکردن-یش بۆ هاوسەری ژنەکە دەرچووە و پۆلیس چووەتە گوندەکە بۆ دەستگیرکردنی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان