بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوابەدوای مانگرتن لەخواردنی بەکۆمەڵی گرووپێک لەزیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج ،ڕێخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە زیندانیانی سیاسی لە ژوورە تاکەکەسییەکان ڕادەگیردرێن کەشوێنەکەیان پڕوکێنەرە.
هەروەها دەڵێ : پترلە دە زیندانیسیاسی وبیروباوەڕی لەزیندانی ڕەجایی شار، لەناڕەزایەتی دژبە هەڵسووکەوتی نامرۆڤانە دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم زیندانییە سیاسیانەگوازراونەتەوە بۆ بەندێکی تازە سازکراو لەزیندانی ڕەجایی شار کە ژوورەتاکەکەسیێەکانی پڕوکێنەرە.هەروەها کوتی هاوکات دەستیان بەئاوی خواردنەوەی گونجاو دۆخی خواردن و قەرەوێڵەکانیان جێی ڕەخنەیە وتەنانت ڕێگەیان پێنادرێ چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو وتەنانەت تلەفونیشیان هەبێت. بەرپرسێکی ئەمنیسیتی لەمەڕ هۆڤە وسەرکوتگەرانەبوونی سیستەمی زیندانەکانی ئێران کوتوویەتی کەدۆخەکە ئەوەندە نادادوەرانەیە کە زیندانییەکان بۆدەسڕاگەیشتن بە ساکارترین پێداویستی ناچارن دەست بدەنە مانگرتن لەخواردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان