هەواڵەکان

سووتاندنی دارستانەکان لەلایەن دەوڵەتانی ئێران و تورکیاوە لە ئەڵمانیا شەرمەزارکرا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سووتاندنی دارستانەکانی باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن تورکیا و حکومەتی ئێرانەوە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک شەرمەزارکرا.

بەپێی هەواڵی رۆژنیوز ئەو چالاکییە بە دانانی چادرێک و خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەستیپێکرد، وا بڕیارە تا دوو ڕۆژی داهاتوو ڕۆژانە کاتژمێر ٠٣:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەردەوام بێت.
چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کوردی شاری کۆڵن و ئەنجومەنی ژنانی ڤیانەوە ڕێکخراوە.

وابڕیارە لەو چالاکییە سێ ڕۆژەیەدا بڵاوکراوە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەڵمانیدا دابەشبکرێت و ئەو هاوڵاتیانە سەبارەت بە تاوانەکانی تورکیا و ئێران بۆ لەبناوبردنی ژینگەی باکور و رژهەڵاتی کوردستان ئاگاداربکرێنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

داخستنی کارگە بەرهەم هێنەرەکان لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئاشکرابوونی ناونیشانی چەندد هاوڵاتی دیکە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

سەربەخۆیی مافێکی سروشتی گەلانە