بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هەڵکشانی چڕی وردیلەکانی هەوا کەبەهۆی باوگژەگژی تەپ وتۆز لەسێ ڕۆژی ڕابردووەوە ۲۵۰کەسی لەخەڵکی ناوچەی سیستان وبەلوچستانی ڕەوانەی ناوەنددە دەرمانی ونخۆشخانەکان کردووە.
تۆڕی هەواڵگری هێرانا لە ڕاپۆرتێکدا هێناویەتی، غولامڕەزا ئەربابی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند :” ئەم کەسانە بەهۆی کێشەی تەنگەنەفەسی، دڵ وچاو سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانی شارەکانی باکووری ئەم پارێزگایان کردووە کەلەم ڕێژەیه ۸۰ کەس لەنەخۆشخانەکان خەوێنراون ولەبن چاوەدێری پزیشکی دان”.
بەکوتەی کارناسی کەش وهەوای سیستان وبەلووچستان بالەگەڵ تەپ وتۆز لەناوچە با وگێژەڵووکەییەکان کەلە۱۹ی گەلاوێژەوە لەباکووری ئەم پارێزگایە دەستی پێکردووە وتا۲۲ی گەلاوێژ درێژەی هەبوو کەلە توندترین حاڵەتیدا ڕێژەی چڕی وخەستی وردیلەکان پترلە ۱٤ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی و ۵ ئەوەنددەی ئاستی قەیراناوی گەیشت.موسەدیق گودەرزی فەڕ وروویەکانی هەوای بە۱۵۰ میکڕۆگرام لەمتری سێ جا بەراوەرد کرد وڕایگەیاند :”چڕی وردیەکانی هەوا لەکەشی ناوچەی سیستان وبەلووچستان لەم ماوەیە هەزار و ۱۲۱ میکڕۆگرام مەزەندە کراوە”.
وشکبوونی تاڵاوی نێودەوڵەتی هامــوون لەگەڵ هاتنی بای ۱۲۰ڕۆژە گەرمای هەوا لەناوچەی سیستان وبەلووچستان وردیلەکانی تاڕێژەیەکی هەرەزۆر هەڵکشاندووە.
ئەم پارێزگایە کەزۆرینەی دانیشتوانی لەگەلی بەلووچ پێک دێن لەکەمترین پێداویستی وخۆشگوزەرانی وبێهداشتی بایەخمەندن ولەوناوچانەیە کەهاوشێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران کەمترین خزمەتگوزاری پێ داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان