بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی شەمە ۲۱ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن پلەدارێکی هێزی ئیتنزامییەوە ۱۰ کۆڵبەر دەستبەسەر دەکرێن .
بە پێێ ڕاپۆرتی kmmk پلەدارێکی ناسراو بە ” ئەفرادە ” لە یەکێک لە پاسگاکانی دۆڵی حەمە ۱۰ کۆڵبەر کە کۆڵ و بارەکانیان سیگار ، گوێز و لیمو بوە دەستبەسەرکراون و ماڵەکەشیان وەک غەنیمەت دەستبەسەریا گیراوە .
بە پێی هەواڵەکە کۆڵبەرەکان هێشتا چارەنوسیان نادیارە . کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی دوهێزی ئینتزامی و سپای پاسدارانەوە گوشارێکی زۆری خستۆتەسەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جگە لەوەی بەتەقەی ڕاستەوخۆ دەیان کۆڵبەریان کوشتوە و بریندار کردوە ، دەست بەسەر باری کۆڵبەراندا دەگرن و دواتر هەر ئەوکۆڵبەرانەش جەریمەی نەختی دەکرێن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان