هەواڵەکان

پێنەدانی مووچەی پاکەوانانی شاری ســــــــــــنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پاکەوانانی شاری پیشەیی ســــــــــنە نیزیکەی ۳مانگە کە مووچەیان پێنەدراوە.

پێنەدانی مووچەی پاکەوانان لە شارە پیشەییەکانی ژمارە ۱ و ۲ لەکاتێکدایە کە ئەو کرێکارانە مووچەی مانگانەیان ٤٨۰ هەزار تمەنە و نیوەی ئەو بڕە مووچەیەیە کە وەکوو کەمترین پارەی کار لەلایەن ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی کرێکاران لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەشێوەی ساڵانە پەسەند دەکرێت.

شایانی باسە کە سەرەڕای پێنەدانی مووچەکانیان بۆ ماوەی ۳مانگ، بەڕێوەبەران خۆیان لە پێدانی جلی کار و کەرەستە پێویستەکانیش، دەبوێرن.

نەبوونی کارگە، شەپۆلی بێکاری و دەستنەکەوتنی داهات لە شار و ئاواییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان بە کەمتڕین بڕە پارە و زۆری و زەحمەتی کار، بەمەبەستی بەدەستهێنانی بژێوی ژیان ڕازی بن و ڕوو لە کارە تاقەت پروکێنەکانی وەک کرێکاری، پاکەوانی لە شارەکان بکەن و لەڕێگەی پیشەگەلێکی وەک دەستفرۆشی لەسەر شەقامەکان و کۆڵبەری لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ڕۆژانە دەکرێنە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەکوژرێن، ژیانی خۆیان بەردەوام کەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بۆکان؛ هاووڵاتییەک بە دابینکردنی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

گڕدبوونەوەی ناڕەزایەتی وەرزێرانی نەغەدە وشــنۆ

سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە بانە دەستبەسەر کران