ڕێگری وکێشەنانەوە بۆکچانی پاسکێل سوار لەمەریوان ودەسبەسەردا گرتنی پاسکێلەکانیان

کچانی پاسکێل سوار لەدەورووبەری گۆلی زرێوار لەگەڵ ڕێگری وبەربەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  کەجلی مەدەنیان لەبەردا بوو ڕووبەڕوو بوونەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ سێشەممە ۱۰ی گەلاوێژ هێزەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات کۆماری ئیسلامی ئێران کەجلی مەدەنییان لەبەردا بوو لەشاری مەریوان لەدەورووبەری گۆلی زرێواری ئەم شارە بڵاو ببوونەوە بەمەبەستی ڕێگری لەپاسکێل سواری کچان وژنان وبەردەوام لەگەڕان وهاتووچۆدابوون .وهەموو ئەوکچ وژنانەی کەپاسکێل سواریان دەکرد لەلایەن ئەم هێزانەوە هۆشداری وبەڵێنی نووسراوەییان لێ وەرگیراو و پاسکێلەکانیشیان لێ زەوت کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کەڕۆژی دووشەممە۹ی گەلاوێژ ئەم هێزانە لەو ناوچەیە جێگیرکراون وڕێگری لەژنان وکچانی پاسکێل سواردەکەن لەدەورووبەری گۆلی زرێوار.

هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرانبەر ناڕەزایەتی دەربڕینی کچان وژنانی پاسکێل سوار پێیان کوتبوون کە پاسکێل سواری بۆژنان لەشوێنە قەرەباڵغ وگشتییەکان بۆژنان قەدەغەیە.

 

جێگەی باسە کەلەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو،هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەنددین جار ڕێگریان لە پاسکێل سواری ژنان وکچان لەشوێنە گشتییەکان کردووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان