بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،زیندانی سیاس کورد بەناونیشانی”محەممەد ئەمین پەیغامی” ناسراو بە “ئەمیر” کوڕی خزر خەڵکی شاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕۆژی۷ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە لەزیندانی ورمێ لەدۆخێکی نادیار وبەشێوەی چاوەڕوان وهەڵواسراو ونەخۆشدا ماوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەتۆمەتی هاریکارى لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کراوە وماوەی۲۸ڕۆژە لەگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ناوچەکەدایە وپاشان گوازرایەوە بۆزیندانی ناوەندی ورمێ.
ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد پێشینەی نەخۆشی شەکرە(دیابت) لە “غدد لنفاوی” لەبەشی پێی چەپی هەیە وبەرلە دەسبەسەری لەژێرچاوەدێری پزیشکی لەشارەکانی تاران وشیرازدا بووە وهەنووکە لەهۆڵی ۱۲یزیندانی ورمێ ڕاگیراوە وپاش دەسبەسەری وهەڵەزنی کردنەوەی هەڵماسینی زۆر لەبەشی سەرەوەی پێ لەزیندان،بەتەواەتی پێڕاگەیشتنی پزیشکی لێ بڕاوە وبەرپرسانی تەندرووستی زیندان هیچ بایەخێک بە خراپی دۆخی جەستەیی ناوبڕاو نادەن.
جێگەی باسە کە ،زیندانەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان قۆناغێکی بەربڵاو لەهەڵسوکەوتی نایاسایی ،بۆوێنە هەڵسوکەوتی نائەخلاقی ونایاسایی لەگەڵ زیندانیان وهەروەها لێدان وئەشکەنجە زیندانیان لەلایەن ڕێدارانی ئەمنیەتی وبەرپرسانی زیندان،دۆخی نەشیاوی شوێنی ژیان ،تەندرووستی وپاک وخاوێنی وخواردەمەنی زیندانیان وتەنانەت بردن وبڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان لەزینداندا لەئارادایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان