بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کاتژمێری سەرلەبەیانی ئەڕۆ ٧ی گەلاوێژی۱۳۹۶ی هەتاوی لەبۆسەیەکدا لەناوچەی دۆڵەبی سەربە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەهێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نابوویانەوە بۆ کۆڵبەران، ۱۰۰ئەسپی کۆڵبەران بەبارەکانیانەوە کەوتنە دەستی ئەو هێزانە ودەستیان بەسەردا گیرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە کۆڵبەران توانیان لەوبۆسەیە خۆیان دەرباز بکەن ونەکەونە دەستی ئەو هێزانە ولێکەوتەی گیانی بەدواوە نەبوو.بەڵام هەم ئەسپەکان وهەمیش بارەکانیان دەستیان بەسەردا گیرا.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لەتاڵان وبڕۆ وکوشتن وزیندانی کردنی گەلی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی نەپاراستووە وسەرەڕای برسی کردن وبێکاری وهەژاری ودزینی سامانی ئەو بەشەی کوردستان وپێک هێنانی هەموو دیاردەی ناسرووشتی وقێزەونی وەکوو سیخۆری وبەکرێگیراوی ومادە هۆشبەرەکان،تەنانەت هەموو ڕێگەکانی نان وقوتی خەڵک دەبڕێ وبەژینۆسایدی ڕەگەزی وئابووری بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆلەناوبردنی هەموو سەرچاوەکانی ژیان ومرۆڤبوون لەو بەشەی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


