بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی ڕۆژنامەکانی هەرێمی کوردستان سپای تورکیا ئێوەرەی ڕۆژی هەینی ۲۸ی جولای، دۆڵی”پس ئاغا”لەنێزیکی شاری زاخۆ لەباشووری کوردستانی بەبیانووی هەبوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کردە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی خۆی وکەدەرنجامی ئەم هێرشە ٤ شارۆمەندی مەدەنی کەدووکەسیان یاریکەری فوتبۆڵی زاخۆ بوون بریندار بوون وگوازراونەتەوە بۆناوەدەنە دەرمانییەکان.
جێگەی باسە کەلەحەوتووی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێ جار کوێستانەکانی “قەندیل” ، “کوڕە ژارو”، “زاپ” یان بۆردمان کردووە وخەساری گرانیان لە لەوەڕگەوە وباخەکانی ئەو ناوچەیە داوە.
لەهێرشەکانی مای مەی وئاپڕیل بەناوچەکانی نێزیکی شاری “ئامێدی”لەپارێزگای دهۆکیش ٤ کەسی مەدنی کوژراو برینداری لێکەوتبوویەوە.
جێگەی باسە کەهێرشەکانی دەوڵەت وسپای تورکیا تائێستە لەباکوور، ڕۆژئاوا وباشووری کوردستان ،خەساری ماڵی وگیانی زۆری لێکەوتۆتەوە کەدەتوانی ئاماژە بە کوێستانی شەنگاڵ وبەرزاییەکانی قەرەچووخ لەڕۆژئاوا لەساڵی(۲۰۱۷) بکەی کە۱۸ئەندامی YPG و۵ پێشمەرگە کوژران و۳۰کەسی دیکەیش بریندار بوون وهەروەها کوژرانی ۸کەسی مەدەنی لەگوندی “زارگەلێ” لەساڵی(۲۰۱۵) و۷کەسی مەدەنی بۆوێنە۲ منداڵ لە ڕێگەی گوندی “کورتەک” کوژران ولانیکەم ۳٤ کەس لەخەڵکی گوندی ڕوبوسکی لەباکووری کوردستان لەساڵی(۲۰۱۱) لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بکەی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان