بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی پێنج شەمە ٥ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ ی هەتاوی جارێکیتر ئاگر بەدراوتە بەردارستان و لەوەڕگاکانی گوندکەنی ناوچەێیک لە مەریوان .
بە پێی ڕاپۆرتکە چیاو دۆڵ و لەوڕگاکانی وشکەڵان و لەنجاوا سەربە ناوچەی مەریوان لە ڕووبەرێکی فراواندا ئاگری تێبەردراوە بە هەرەوەزی ئەنجومەنە خۆجەییەکان و خەڵکانی ئاسایی گوندەکە ئاگرەکە کوژراوەتەوە .
بەڵام زەرەرو زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو دەڤەرە گەیشتوە . ئاگرکەوتنەوەکان جگە لە سوتانی دارستانەکان و کوشتنی سەوزایی لە کوردستاندا ، لەوەڕگاکانیش بە هۆی سوتانەوە تۆ و ڕیشەی وردەگیاکان دەفەتێت و زەوەی ڕووتەمان و لالێژ بە پرشکە بارانێک سێڵاوێک بەردەبێتەوە نەختینەی خاک باراناو دەیشواتاوە و چیاێیکی وشک و بێڕوەک داهاتوی چیا و سروشتی کوردستانە .
ئیتر هەموکەس دەزانێ چ پیڵانێک لە پشت ئەم ئاگرتێبەردانەدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان


