پارێزگای ئیلام یەکێک لەپارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کەبانترین ئاماری خۆکوژی لەجوگرافیای سیاسی ئێران بەناوی خۆیەوە تۆمار کردووە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون زۆربوونی ئاماریمخۆکوژی لەم پارێزگایە ،بووە بەبیانوویەک کە توێژینەوەی جیاواز لەم پێوەندییە ئەنجام بگرێ ودەرنجامی ئەو توێژینەوانە پتر دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی ئابووری وبێکاری لەنێوان ئەوانەی دەستیان داوەتە خۆکوژی .
هەرلەم پێوەندییەدا یەکێک لەڕۆژنامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نووسی؛ کەپارێزگای ئیلام پلەی یەکەمی خۆکوژی لەئێران وخۆسوتاندنی لەجیهاندا هەیە وبووە بەهۆی جێبەجێکردنی گەڵاڵەی توێژینەوەیی(لێگەڕین لەشوێنی خۆکوژی لەپارێزگای ئیلام) لەچەندد ساڵی ڕابردوودا.
بەپێی دەرەنجامە دەسکەوتووەکان لەجێبەجێکردنی ئەم گەڵاڵەیە ،بانترین ڕادەی خۆکوژی لەشارەکانی ئیوان و دڕە شار وخوارترین ڕێژەیشی لەم پارێزگایە لە دێلوڕان ومێهران دیتراوە.
عەلی موسانەژاد، ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئیلام کەلەبەڕێوەبەرانی ئەم گەڵاڵەیە لەم پێوەندییەدا کوتوویەتی کەنێونجی تەمەنی هەوڵدان بۆخۆکوژی لەپارێزگای ئیلام ، ۲۵ساڵە کەهەڵبەت لەشارەکانی ئیلام،ئیوان وئاودانان نێونجی تەمەن گەنجترە.نێۆنجی خوێندەواری ئەوانەی هەوڵی خۆکوژیان داوە هەڵکشاوە تائەو شوێنەی کەتەنانەت ئەوکەسانەی بەڵگەی کاردانی،کارناسی ،کارناسی باڵا وتەنانەتپزیشکیش پشکێکی بەرچاوی لەم هەوڵانە بۆخۆی تەرخانە کردووە.
هەرلەم پێوەندییەدا محەممەد ڕەزا مروارید ،پارێزگاری دەستنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆپارێزگای ئیلام کوتوویەتی کەئیلام بانترین نرخی خۆکوژی لەوڵاتدا هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


