بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ماڵپەڕی رۆژنیوز لە ڕاپۆرتێکیدا پەرژاوەتە سەر دیاردەی خەتەنەکردنی کچان لە هەرێمی کووردوستاندا و دەڵێت : ڕۆژ بەڕۆژ ئەو دیاردەیە ڕووی زیاد بوونە لە ناو بنەماڵەکاندا.
لەو ڕاپۆرتەدا باسێک لە ئاماری ئەو دیاردەیە نەکراوە بەڵام بە ووتەی سۆران هەورامی پزیشکێک کە ووتووێژی لە گەڵ رۆژنیوز کردوە ، ئەو ئامارە زیادی کردوە.
هەروەها ووتووێژلەگەڵ هێرۆ وەکیل چالاکوانی ژنان کراوە کە باس لەوە دەکا کە لەناو بردنی خەتەنەکردنی کچان ئاسان نیە و بەهۆی ئەوەی کە ئەو کارە لە دێهاتی دوور ئەنجام دەدرێ ، خەتەنە کردن هەروا درێژەی هەیە. بەپێی یاسای هەریم خەتەنە کردنی کچان قەدەغەیە و ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن و ئەوکەسانەی تەبلیغی بۆ دەکەن دژی یاسای هەریمن و یاسا ده عه مەلیشدا دەبێ مانعی خەتەنە کردنی کچان بێ.
لێرەدا دەبێ بکوترێ خەتەنە کردنی کچان لە بواری زانستیەوە دەبێتە هۆی ناقیس کردنی ژنان و مەترسیدارە بۆ گیانی مناڵان و دەتۆانێ ببێتە هۆی گرتنی نەخۆشی جەرگ و ئەیدز و چڵکی برین و خوێن لە بەر چوون و شۆک و حەتتا مردنی مناڵی خەتەنە کراو. لە داهاتووشدا دەبێتە نوقسانی ژنان و ساردی ژنان لە ژیانی ژنو مێردایەتی کە دەبێتە هۆی جیا بوونەوەی بەشێکی زۆرو کێشەی خاووخێزانی .
لە بیرمان بێ خەتەنە کردن بە پێی شەرعی ئیسلامیش دا مەکروهە ، واتا نەکردنی باشترە.
لێرەدا ئەرکی حکومەتی هەریمە کە ئەو کەسانەی کە خەتەنەی کچان دەکەن سزای بدەن . هەروەها کوورتە فیلمی ڕێکلام بۆ زانیاری خەڵک ساز بکرێ و لە تلێویزیۆنەکان بڵاو کەنەوە و لە مەدرەسەکان کاری بەرگری بۆ بکرێ و بە گشتی کاری کلتوری بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردە دزێوە لە ناو کۆمەڵگای باشورادا بکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردوستان