بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵنێری زەیتوون لە ئاخاوتنێکدا لەگەڵ دوکتۆر سادق زیبا کەلام هێناویەتی :
کۆماری ئیسلامی کەڕیگرە لەگەیشتنی ژنان ،کوردەکان وپێڕەوانی ئایینزای سوننە بەپێگەی وەزارەت ڕەخنەی گرت.
لەم دیمانەیەدا لەوەی کە سەردەمی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئەم سێ گرووپەی نەخستۆتە نێو وەزارەتخانەکانە وە(جگە لەژنێک لەکابینەی ئەحمەدی نەژاد)ڕەخنەی گرتووە ولەوەی کەلە وڵامی ئەم ڕەخنەیەدا پرسی پێکەوتن دێتە ئاراوە، ئەوەی کە لە نێوان ئەم ژنانە وکوردەکان وسوننەکان کەسانی خوێندەوار وپێکەوتوو زۆرە ولەنێوان وەزیرەکان کەسانی پێنەکەوتووی پیاوی شێعە کەدەیان ساڵە لە پێکهاتەی دەسەڵات ڕۆڵیان هەبووە ،بەزۆری دەبینرێ. ئەمە لەکاتێکدایە کەزۆرترین دەنگەکان لە ژنان وسوننەکان هەبووە لەسەرۆک کۆماری ڕۆحانیدا.
جێگەی بیرهێنانەوەیە ئەم مژارە وهەڵاواردنی سیستەمیانە،تەنانەت بەرپرسانی پلەخواری وەکوو پارێزگار ،قایمقامیەتی،بەرپرسانی دیکەیش بوونیان هەبووەوهەیە. لەوەی کە بۆچی پارێزگاری سنە، کەسێکی ناخۆجێی لەلایەن ڕۆحانییەوە تەرخان دەکرێ ولەبەرانبەر ئەم ڕەخنەیەدا ڕۆحانی کوتوویەتی:
کەسێکی شیاوی لەنێو خۆجێییەکان نەدۆزیوەتەوە ولەگەڵ هەبوونی کەسانی شیاو وخوێندەوار لەنێوان کوردان لەهەڵبژاردنی ئەوان لەناوەندی دەسەڵات بەئەنقەست خۆدەبوێرن. سەرنموونێکی دیکە هەڵبژاردنی قایمقامی ناخۆجێییە لەمەهاباد کەلەگەڵ هەبوونی کەسانی خوێندەوار هەڵیان نابژێرن.
لەوەیکە ژنانی سوننە وکورد له و نێوەنده دا لەنکۆڵی وستەمی ئاشکرا بایەخمەندن لەو بابەتانەیە کەبەپێچەوانەی مافی مرۆڤە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان