ڕێگری لە کاروداهاتی هاوڵاتیانی بەهایی لەورمێ

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەیم مافی مرۆڤی کوردستان،ڕێکەوتی۲۸ی پووشپەڕی۱۳۹۶ی هەتاوی،هێزەکانی ئیدارەی (اماکن)ی گشتی شاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لە ۱۱دوکان ،کەسەرچاوەی داهاتی شارۆمەندانی بەهایی دانیشتووی بوون داخست.
ناونیشانی ئەو کەسانەی کەشوێنی داهاتەکەیان لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی گشتییەوە داخراوە بەم شێوەیە : ئومێد لەتیفی، عیرفان سەمەندەری،ئارمان نەوزەری،ئیلهام عەبدی، عەلی لەتیفی، ناسرپەناهی، ڕیتا لەتیفی(یەکەی پیشەیی کەوڵ دروون)، ساسان کەریمی، بونیان مەقسوودی(یەکەی پیشەیی ئەندامەکان ماشێن)، قوربان نەجەفیزادە وسلێمانی(خاوەنی یەکەی پیشەییفرۆشی کەلووپەلی ناوماڵ). بەگوێرەی هەواڵەکە،هێزەکانی ئیدارەی ئەماکنی کۆماری ئیسلامی ئێران،هاوڵاتیانی بەهایان بانگهێشت کردبوو کەبۆچی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئایینی کۆمەڵگای بەهایی لەڕۆژی ۱۸ی پووشپەڕ دوکانەکەیان نەکردبوەوە.
ڕۆژی ۱۸ی پووشپەڕ ڕووداوێکی گرنگی مێژوویی بۆ پێڕەوانی بەهاییە چونکوو لەم ڕۆژەدا کەسێک لەگەورەکانی ئەم ئایینە بەناونیشانی”باب”کوژراوە.
جێگەی باسە کەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێچەوانەی ڕێسا مافی مرۆییەکان لەگەڵ دیکە ئایینەکان هەڵسوکەوت دەکات و بەهەڵاواردن وئازاری پێڕەوانی ئەم ئاینانە ،دەیانخاتە ژێر ئەشکەنجە وگوشار وهەروەها زیندانیان دەکات.
بەپێی جاڕنامە گەردوونی مافی مرۆڤ، هەموو مرۆڤێک ئازادی دەسڕاگەیشتن بە بیروڕا دەربڕینی هەیە؛و ئەم مافە بریتییە لە ئازادی هەبوونی بیروباوەڕ وئەندێشەی جیاوازە. پێڕەوانی ئایینزاکانی دیکە(جگە لەئاینی فەرمی ووڵات) پێویستە ئیزنی گردبوونەوە،جێژنە ئایینییەکان وهەروەها لێکۆڵینەوە وەرگتن وبڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروبۆچوونیان لەڕێگەی پێگەیەنەرەکانەوە هەبێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان