بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بینینی ئۆجالان سەردانی بورسایان کرد، گۆشەگیری سەر رێزدار ئۆجالان بەردەوامە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی چەند زیندانییەکی دیکەی زیندانی ئیمرالی، سەردانی داواکاری گشتیی داداگای کۆماریی بورسایان کرد.

رۆژنیوز لە هەواڵێک لەم بارەوە دەنووسێت: فاتمە ئۆجالان، خوشکی عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان، براکەی بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ بینینی ئۆجالان بە هاوکاریی پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیی داداگای کۆماری شاری بورسایان کردوە.

هاوکات خێزانی چەند زیندانییەکی دیکەش کە لە زیندانی ئیمرالی زیندانی کراون، بەشدار بوون لەو سەردانەدا، خێزانی هامیلی یلدردم، عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسی ئاکتاش بە هاوکاریی پارێزەرانی ئەو سێ زیندانییە لەگەڵ خێزان و پارێزەرانی ئۆجالان بەشداربوون لەو سەردانەدا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە دوابەدوایی شکستی پرۆسەی ئاشتی کە تاکەلایەنە لە لایەن حکومەتی تورکیا ڕاگەیاندرا، گۆشەگیری سەر رێزدار ئۆجالان یەکێ لە رێبەرانی گەلی کوردستان دەستی پێکردەوە و حکومەتی تورکیا رێگەی هیچ پێوەندیەک بۆ ناوبراو نادات، ئەو هەڵسوکەوتەی حکومەتی تورکیا، پێشێڵکاری ئاشکرڵی مافی مرڤ و مافە پێناسەکراوەکانی نێونەتەوەیە کە بە ئاشکرا مافی گیراوان باس دەکات و هیچ وڵاتێک و حکومەتێک ناتوانێ لێی دەرچێت و پێشێڵی بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: