بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ١٥ گوندی سەربە شارۆچکەی لیجەی ئامەد لە باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی رۆژنیوز، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پارێزگای ئامەد بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک قدەغەی هاتوچۆی لە ١٥ گوندی شارۆچکەی لیجەی سەربە ئامەد ڕاگەیاندوە.
ناوی ئەو گوندانەی قەدەغەی هاتوچۆیان تێدا ڕاگەیەندراوە بەم شێوەیەیە: ئاکچابوداک، تاهاکولاک، مەحمودان، کازان، هیژ، مەحمودلو، لەیلاسۆر، دەرگان، کایناکتاشی، ئالیچیلەیلا، ئولوجاک، یەنی یازی، بالیجا، ئالیان و عەبدوڕەحمان ئاغا.
لەو ڕاگەیەندراوەدا بە هاوڵاتیان ڕاگەیەندرا کە قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە دەستپێکردووە.
ئەو کردەوەی حکومەتی تورکیا، پێشێڵکاری ئاشکرای مافە سیاسی، کۆمەڵایەتی و سروشتیەکانی مرۆڤەو دەچێتە خانەی دژایەتی ژیانی ئاسایی خەڵک.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان