قەدەخە کردنی دوچەرخە سواری ژنانی شاری “مەریوان” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵی تۆڕی هەواڵگری فورات،هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەریوان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ۲۹ی پووشپەڕی۱۳۹۶ی هەتاوی لەڕێڕەوی گۆلی “زرێوار” ڕێگریان لەپاسکێل سواری ژنان گرت وسەرەڕای هەڵسووکەوتی نەشیاو لەلایەن ئەو هێزانەوە چەندد پاسکێلێکیا لەگەڵ خۆیان برد.

جێگەی باسە کەدوابەدوای فتوای ئیمامی جەماعەتی مەریوان لەپێوەندی لەگەڵ یاساغ بوونی پاسکێل سواری ژنان، دادستانی ئەم شارەیش هاودەنگی خۆی بۆ حەرام بوونی پاسکێل سواری ژنان جەخت کردەوە وبەپێچەوانەی پێگەی ئەخلاقییەکانی نرخاند وئەمە لەکاتێکدایە کە لەگەڵ دژکردەوە وناڕەزایەتی توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگای کوردستان وبەتایبەتی ژنان ڕووبەڕوو بوویەوە ،تائەو شوێنەی کەکەڕێگری لەپاسکێل سواری ژنان تاماوەیەک بەهەڵواسراوی مایەوە ،بەڵام بەو شێوەی کەلە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو ڕێدارانی هێزی ئینتزامی ڕێگریان لێکرد ودوابەدوای ناڕەزایەتی ژنانی پاسکێل سوار ڕایان گەیاند کەلەسەر ئیزنی ڕاستەوخۆی دادستانی دەستیان داوەتە ئەم کارە.

جێگەی تێڕامانە کەجگە لە دەسبەسەرگرتنی پاسکێلی۵ کەس لەژنانی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،لەپێناو وەرگرتنەوەی ئەو پاسکێلانە بەچاوەنەکانیان بەڵێنیان لێوەرگرتوون کەجارێکی دی لەشوێنی گشتی مافی پاسکێل سواریان نییە ولەئەگەری دیتن،بەتوندوتیژی لەگەڵیان هەڵسووکەوت دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: