کۆن بوونی ۳۰لەسەدی قوتابخانەکان وشوێنی خوێندنی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری هێرانا،۳۰٪ لەقوتابخانەکان وشوێنی خوێندنی پارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڕۆختە وپێویستی بە نوێژەن کردنەوە وتەیار وپێڕاگەیشتن هەیە.
“فەرهاد تەجەری” ئەندامی کۆی نوێنەرانی پارێزگای کرماشان بەئاماژە بەوەی کە لەماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو دەسپێشخەریەکی بەرچاو لەلایەن وەزارەتی پەروەرە وفێرکارییەوە لەمەڕ تەیار وتۆکمەکردن ونوێژەن کردنەوەی قوتابخانەکانی ئەم پارێزگایە نەهاتۆتە ئاراوە ڕەخنەی ئەم دۆخەی کرد وکوتی: کە۳۰٪ لە قوتابخانە وشوێنە فێرکارییەکان ئاڕۆختەن وپێویستی بەگۆڕانی بنەڕەتی وەکوو نوێژەن کردنەوە و پێڕاگەیشتنی بنەڕەتی هەیە.
هەروەها فەرهاد تەجەری ڕایگەیاند کە قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشان بەپێی ئەوەی پێویستیان بە نوێژەن کردنەوەیە،بەداخەوە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو دەسپێشخەرییەکی تایبەت لەلایەن وەزارەتی پەروەردە وفێرکاری لەم بوارەدا نەهاتۆتە ئاراوە.
نوێنەری قەسری شیرین وسەرپێڵ زەهاو وگێڵان غەرب ئاشکرای کرد کەبەپێی زانیارییە بەردەستەکان ،پەروەردە وفێرکاری بەبوجەی (هەزار میلیارد)ی بۆ نوێژەن کردنەوە،تەیار وپەرەپێدان(۱۰۵هەزار)قوتابخانە لەساڵی۹۶پێویستی هەیە.

جێگەی باسە کەناوچەگەلێک لەپارێزگای کرماشان لەبەشی ناوچەگەلی سنووری ــ گەرمەسێری نوبەپێی شوێنی هەڵکەوتەی جوگرافی و هەبوونی وردیلەکان(تەپ وتۆز)ی زۆر لەم ناوچانە، دەبوا لەشوێنی فێرکاری وقوتابخانەکانی ئەم پارێزگایە گرنگییەکی پتر بدرایەت بە بابەتی گەرم کەرەوە وفێنک کەرەوە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کەلەمەڕ پرسی سیستەمگەلی فێرکاری وپێداویستی خوێندن بۆقوتابیان لەسیسەتمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرساڵە شایەتی ڕووداو وکارەساتەگلێکی کەبەهۆی ستاندارد نەبوونی شوێنی فێرکاری وداڕوخانی هەرە زۆری قوتابخانەکانی پەڕاوپەڕی ئێرانوبەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێتە ئاراوەو هەرلەم پێوەندییەدا دەتوانرێ ئاماژە بە قوتابخانەی” شین ئاوێ”ی پیرانشار بکرێ کەتاقمێک لەقوتابیان لەئاگردا سووتانو تاهەنووکەیش بەدەستی ئازارەکانییەوە دەناڵێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان