بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپشتبەستن بە سەرچاوە هەرێمییەکان، کرێکارانی شارەوانی “سەردەشت “وتۆنێلی”گزر دڕە” هەڵکەوتوو لەڕێگەی سنە ــــ مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندد مانگێکە کە مووچە وەپاشکەوتووەکانی خۆیان وەرنەگرتووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە نێزیک بە۲۰۰کرێکاری شارەوانی سەردەشت نێزیک بە٤مانگە مووچە پێنەدراو و پاشکەوتووەکانیان وەرنەگرتووە لەڕێکەوتی ۲۰ی پووشپەڕی۱۳۹۶ لەهەمبەر ئەم بابەتە دەستیان داوەتە مانگرتن وئەمە لەکاتێکدایە کەبەپێی وتەی کرێکاران، پارەی تەئمینی ئەوانیش نەدراوە وتەنانەت پێش بەچوون وسەردانی ئەوان بۆ ڕێکخراوە ودامەزراوە پێوەندی دارەکانی وەکوو ئیدارەی کار وشۆرای شار دەگیردرێ.
هەرلەم چوارچێوەیەدا وبەپێی هەواڵێک لەسەرچاوە هەواڵنێرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لەڕێکەوتی ۲۱ی پووشپەڕی ئەوساڵیش نێزیک بە ۲۰کرێکار کەلە پڕۆژەی سازکردنی ڕێگەوبانی تۆنێلی”گزر دڕە”لە ڕێگەی سنە ـــ مەریوان کاریان دەکرد،پاش تەواو بوونی کارەکەیان هێشتا مووچە پاشەکەوتەکەیان کە تایبەت بەساڵەکانی ۹۵و۹۶، وەرنەگرتووە.
جێگەی باسە کەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرجارە وبە بەڵێنی پڕوپووچ لەمەڕ پێدانی مووچە وحەقدەستەکانیان بەکرێکاران،هەوڵی هێوڕ کردنەوە وفریوی زەینی گشتیان هەیە وبەردەوام لەبۆنە جۆراوجۆرەکانیان وەکوو ڕۆژی کرێکار و… بەمەبەستی داسەپاندنی زیاتری سیاسەتە نائەخلاقی ودژە مرۆییەکانی خۆیان،لەم توێژە خەسار بەرکەوتووەقازانج دەکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان