سوورانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە ئاسمانی باشوور و هاوکات لەگەڵ بۆمبارانی ناوچەی شەهبا لە رۆژئاوای کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەواڵی ناوەندی ڕۆژنیوز، ئەمرۆ ۱٤.۰۷.۲۰۱۷ ، فڕۆکە شەڕەکەرەکانی سوپای تورکیا، بەسەر گوندەکانی دەڤەری بادیناندا سووراونەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، بە ئاسمانی کوڕەژارۆ،، گارە، زاپ، گەلی باڵندەو ئاڤاشین-ی دەڤەری بادیناندا دەسوڕێنەوە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەنگی بۆردومان نەبیستراوە.
هاوکات سوپای تورکیا و هێزە تێرۆریستیەکانی سەر بەە تورکیا لە سوریا، ناوچە ڕزگارکراوەکانی شەهبا تۆپباران دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتژمێر ٠٨:٥٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، تۆپبارانی گوندی حەسییە و دەورووبەری بەنداوی شەهبا دەستیپێکردووە، کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی رۆژئاوای کوردستان ڕزگارکراون.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ٢٥ تۆپ بەر ناوچەکەە کەوتووەو تۆپبارانەکانیش بەردەوامییان هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان