پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئازاد کردنی عەدنان ڕەشیدی لە مانگرتندان

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سلێمانی باشووری کوردستان ؛ ئەمڕۆ ۲۰ی پووشپەری ۱۳۹٦ هەتاوی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستان لە لایەن UN وە مافی پەنابەریان وەرگرتوە لە شاری سلێمانی پاش حەوتویەک دەسبەسەری عەدنان ڕەشیدی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دژی پێشیلکردنی مافی پەنابەری و مرۆیی ، پەناخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشاهەنگی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە درۆشمی ئازادی بۆ عەدنان ڕەشیدی و چارەسەری کێشە پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان لە کاتژمێر ۱۰ ی ئەمڕۆە لە بەرابەری ڕێخراوەی c.d.oی شاری سلێمانی دەستیان داوەتە مانگرتن .

جێگای ئاماژەییە کە ڕێژەی پەنابەران پتر لە سەد کەسە و داخوازی ئازادکردنی بێ شەرت ومەرجی عەدنان ڕەشیدین و هەر وەها بە پێی پەیمانامە نێونەتەوییەکان مامەڵە لە گەڵ پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێت و لێدوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەک داخوازی خۆیان ڕاگەیاندوە کە دەقی لێدوانەکە بەم شێوەیە بوە؛

بە پێی پروتۆکولی ساڵی ١٩٦٧ ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سەر باروودۆخی پەنابەران سێ خاڵی گرینگ دێنێتە ئاراوە و دەڵێت : ــ مافی هەر پەنابەرێکە لە دوای خۆ ڕادەست کردن بە وڵاتێکی دەرەکی وەک پەنابەر ، دەبێت پشتیوانی گشتی لە لایەن ووڵاتی داڵدەدەرەوە لی بکرێت و لە هیچ باردۆخێکدا پەنابەر ڕادەستی وڵاتی یەکەمی پەنابەر نەکرێتەوە و یان بۆ وڵاتێک کە مافی پەنابەر ناپارێزێت.

ــ هەمو حکومەتەکان دەبێت کە هاریکاری کۆمیسیاری گشتی پەنا بەران بن.

ــ گشت حکومەتەکان لە گەڵ قبوڵ کردن و واژۆ کردنی ئەو پرتۆکولە نێو نەتەوەییە ، دەبێت ماف و پشتگیری و ئاسایشی پەنابەران دابین بکەن بە بێ جیاوازی و بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و پرتۆکولی واژۆ کراوی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ.

هەر وەها بە پێی جارنامەی جیهانی مافی مروڤ لە بنەمای چواردەیەم بەشی یەکەم کە دەڵێت، هەموو کەس مافی ئەوهی هەیە کە لەبەرامبەر راودوونان، ئەشکەنجە و ئازار، پەنایەک بدۆزێتەوه و لە وڵاتانی دیکە ببێتە پەنابەر.

هەر وەها لە بنەمای سێزدەیەم کە دەڵێت هەموو کەسیک مافی ئەوی هەیە لە هەموو ولاتیکدا بە ئازادانە هاتوچو یەک لەوان ولاتی خوی ، بکات و شوینی ژیانی خۆی هەڵبژێرێت. وە هەمووکەسیک مافی ئەوهی هەیە هەر ولاتیک بەجی بهێڵیت یان بگەریتەوه بو ولاتی خوی.

وە لە بنەمای بیست و دووهەم دەڵیت کە هەموو کەسیک وه‌کو ئەندامی کومەلگا مافی ئاسایشی کومەڵایەتی هەیە و ڕیگەی پێدراوه بە پشتیوانی گشتی و هاوکاری نیوده‌وڵەتی ، مافی ئابووری ، کۆمەڵایەتی کولتووریی خۆی وبەبەرچاوگرتنی پێکهاتە و سەرچاوه‌کانی هەر وڵاتێک کە پیویستیی پلە و پێگەیشتنیی ئازادانەی کەسایەتیی ئەوه بەده‌ست بێنێ.

وە لە بنەمای نۆزدەیەم کە ئەلیت هەموو کەسێک مافی هەیە بە ئازادی بیروڕای خۆی ده‌ربڕێت.

ئەم مافە ئاماژه بەوه ده‌کا ت کە هەموو کەسێک بە بێ ترس و دڵەڕاوکێ بڕوای تایبەت بە خۆی هەبێت و لە بەده‌ستهێنانی زانیاریی و بیروڕا و بڵاوکردنەوه‌یان بەئازادی ده‌ستی بە ئامرازه‌کانی پێویست رابگات.

ئێمە وەک کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وسەرجەم لایەنەکان ، بەم پێییە پەیوەندیدارەکانی کاروباری پەنابەران داوا دەکەین کە هەمو پەنابەرێک مافی تاك بە تاکیان، ئەمنییەتی گیانی و ماڵییان پارێزراو و بێت و بێجگە لە مسۆگەرکردنی مافی کارکردن بۆیان مافی خوێندن بۆ خۆیان منداڵەکانیان دابین بکرێت هەر وەها لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و دروستکردنی ڕێکخراو و لە دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامە و کار و چالاکی سیاسیدا بێ بەش نەبن.

ئێمە وەک پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخوازی خۆمان بەم شێوەییە ڕادەگەینین و داواکاری ئەو خاڵەنای کە ئاماژەی پێدراوە بچێتە بوواری جێبەجێ کردنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان